پهیوهندی
ئهرشیف
بیۆگرافی
ووتار.. نووسراو
پێگهی بهسوود ** Chra Nawzad**
C.H.A.K
ئاوێنه
هاوڵاتی
سبهی
لڤین
دهنگهکان
ئهمڕۆ
کلاوڕۆژنە
هاوپشتی
چرا .TV
........
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
ڕووداو
نووچە
رادیۆی نهوا
سڤیل
ستاندهر
چەتر
کوردستانی گەورە*
ڕۆشنگەری *
کورد هەواڵ *
چاودێر
کوردستان ئۆنلاین
........
بەرزان هەستیار
ئهیوب ڕهئووف
هیوا قادر
توانا ئهمین
شاڵاو
........
کوردۆپێدیا
پهرتوک
دوورگە
خۆزگه
بێسنور
ئاینده* بۆ پرسی گهنج
خامهی نوسهران
.........
کوردستانان
یەکگرتوو
کوردستان نیوز
جەماوەر نیوز
پەیامنێر
PUK میدیا
........
سیروان نێت
ئاوێزه فیلم
سەربەست
ئاشقان
سهرقهڵا نێت
بهکرهجۆ
کوردین. نێت
نوکته
زانست پەروەرانی کورد
کیبۆرد
لێزان نێت
داستان
سهردانهکان
من لێرە نیم
هێمن ڕەئووف

بەم بانگە ناگەڕێمەوە.. من دوورترم لە دووری
دەمێکە ئەم هەوارەم جێهێشتووە و زەمەنێکە کۆچەرییەکی وونبووم
نائاگا مەبە هاوڕێم.. من لێرەنیم..
ئەم پەیکەرە جوڵاوە من نیم
زەمانێکە لەم هەسارەیە نەماوم و جێژوانم لە ڕۆخی ئەستێرەکاندایە
ساڵانێکە لە ژێر سێبەری مانگدا بەناو گوڵە پەموی هەورەکاندا گەرمیان و کوێستان دەکەم
ئەم بەژنە سارد و سڕەم.. ئەم منەی دڵنەواییە بۆ تۆ
لە مێژە درەختی بەر- با- یەکەو سەما بۆ ئەم ئاوازە سەپاوەی ژیان دەکات
دەمێکە ئەم ڕۆحەم،
ڕێبوارێکی ئەبەدییە و چیتر ناشێ بێتەوە
بێ ئاگا مەبە هاوڕێم
چیتر بەدیار ئەم پەیکەرە دارینەمەوە ڕامەمێنە
بە هیوا مەبە کاسی نیوە لە شەرابمان لێکدەینەوە،
چاوەڕێ مەبە پێکەوە پێکەکان هەڵدەین و نهێنییەکانی ڕابردوو بۆ یەکتر بگێڕینەوە
سەفەرەکان ساڵانێکە ڕۆحم دەگێڕن
تازە هیوای گەڕانەوە خۆی لەجەستەی ئەم کۆچە داماڵی
تازە قەدەرم تێکەڵی هەنگاوەکان بووە و ڕوانینم ڕاهاتووە بە کاڵکردنەوەی سەرابەکان
ئێوارە نییە بەدوای خۆرئاوابووندا لە ئاسمانەکاندا وێڵ نەبم و
شەو نییە ئەستێرەیەک دەرگا بۆ نامۆییم واڵا نەکات
ساتێکم نییە بێ دۆشدامانم لە نهێنییەکانی ئەم کۆچە تێپەڕێت
زوو زوو لە دەربەندی بەهەشتەکاندا
دەستەوئەژنۆ لەم خودایە دەپاڕێمەوە
زوو زوو دەپرسم
تۆ ئەی کۆچ .. ئەی خودای هەموو ڕێگا و ڕێبوارەکان
کەی دەست لەم بەندە ماندووە هەڵدەگریت
بۆ چ وێستگەیەکت هەڵگرتووم و کەی لە خۆتم دەکەیتەوە؟
دەپاڕێمەوە و دەڵێم
وا شەکەتیم چێژی هەموو ئازارەکانی چەشت و
گەڕانەوەم هەموو هەرگیزەکانی تێپەڕاند و وێستگەکەشم هێشتا لە وێنەکاندایە
کەی دەگەمە دوا هەوار؟
ئەی شاهم کۆچ..
کەی دیوارە نوێیەکانم پێدەناسێنیت
کەی پەنجەرەیەک دەکەیت بەیەکەم هاوڕێم و
کەی گوڵبەدەستێک بە باوەشێک گلەییەوە دەمبەستێت بەخۆیەوە و
بە هاوارێکی شێتانەوە دەڵێت ئێرەیە دوا وێستگە و ئیتر سەفەر لەباوەشی هیوای گەڕانەوەدا دەنوێ،
ئیتر تۆ لێرەیت لێرە، ئیتر سەفەر کۆتایی هات و کۆچ جێی هێشتیت و لێرە لەگەڵ مندا،
دەفڕیت و
دەفڕیت و
دەفڕیت.
Jun . 2010
بەیتەکانی شەهیدی هێمن ڕەئووف (١) ئێوە کەنزە گرانبەهاکانی بانکی ئازادی بوون بە ڕۆژی نیوەڕۆ دزران ئێوە چرای دەستی ڕێبوارە تامەزرۆکان بوون شەوەزەنگ بوو تێکشکێنران (٢) ئەم زەمەنە زووبوو بۆ دەرکەوتنی ئێوە (٣) دیوارێکتان ڕووخاند و دەرگایەکتان کردەوە پەردەیەکتان دڕاند و پەنجەرەیەکتان واڵا کرد دڕکێکتان هەڵکێشا و گوڵێکتان چاند ئێوە ئازادیتان بۆ خۆتان چڕی چوونە کراسی سەروەرییەوە لە باغی جاویداندا بوون بە ڕەمز ئێستا لە دڵی زەویدان لەوێ بۆ هەمیشە ئازاد لە بیری ئێمەدان لێرە بۆ هەتاهەتایە زیندوو (٤) ئیرەییم بەم پۆستە نوێیەتان دێت چەندە خۆشە ببیت بە شەهید ئێوە مردنتان شیرین کرد ترسان لە مردنتان کاڵ کردەوە ئێستا حەزم بۆ مردن خولیایەکی شێتانەیە چەند حەزەکەم بمرم وەک ئێوە تەمەنم هەتا ئێستا بۆ سۆران و لە ئێستاوە بۆ تۆ، سەرۆ گیان ئێوە چیتان ووت دەیڵێمەوە فریای چی نەکەوتن دەیکەم لاپەڕە نیوەکانتان بۆ پڕ دەکەمەوە وەکو ئێوە دەپەیڤم تووندتر لە ئێوە دەجەنگم دەمەوێ وەک ئێوە بمرم دەمەوێت بگەمە ئەو کۆشکە کورسیەکانتانم دەوێت (٥) لاپەڕە بەجێماوەکانی سۆران بوون بە هەڵم چەند هاوینێک لە ئاسماندا خۆیان لە خۆر دەشاردەوە تا وشەکان یەکیان گرت و لەم وەرزەدا بوون بە باران ئەم بەهارە سەردەشت باری ئازایەتی چرۆی دەرکرد هۆشیاری بوو بە خونچەیەک هەموو پێکەوە بە گەڵای ئەم هاوخەمییە سەوز بووین (٦) پێنوسەکەی زەرەشت گوڵێکی پێگەیشتووبوو بەم ڕەشەبا وێرانە لەم خاکە دێمەدا وەری سبەی تۆوی ئەو گوڵە دەبێتەوە بە هازاران گوڵە سەردەشت (٧) دایکێک جەرگی سوتا و سەدان دایک فێری بەخشینی ڕۆڵەکانیان بوون کچێک دڵی شکا و هەزاران کچ ترسیان شکا لە ووردوخاشبوونی دڵیان پێی تۆ لە شەقامەکان هەڵکەندرا و ئێمە هەموومان دێینە سەر شەقامەکان ئەم ئاوە شیرینە چیبوو ڕشتت؟ ئەم پەیامە جوانەت لە کوێ هێنا؟ (٨) سەرکەشیتان فێری سەرکێشی کردووم ئیتر سڵ لە دڕندەییان ناکەمەوە هەنگاو بەسەر پیرۆزیەکانیاندا دەنێم دەچمە ناو هەموو ئاگرەکانیانەوە دەست دەبەم بۆ هەموو سامناکییەکانیان سنورە بەردینەکانیان دەبەزەێنم بێدەنگی لە خۆما دەشکێنم ئیتر خەم بۆ پڕوپوچیەکانی ژیان ناخۆم هیواکانتان لەبەردەکەم وانەکانتان دەکەمە پەیڕەو سەروەریتان دەکەمە چرا جڵەوی ئەسپی بێباکیتان دەگرم لە ئێستاوە یەکێکم وەک ئێوە لەمەودوا ڕۆحێکم لە ئێوە ئیتر سەردەشت و سۆرانم 
ئێوە بە هەڵە لە ئێستادا نێردران بۆ سەر زەوی
بۆیە خودا هەڵیکێشانەوە بۆ خۆی
ئەم زەمینە بچوک بوو بۆ ئێوە
ئێوە لەوە مەزنترن هاوسەنگی ئەم ژیانە وەک خۆی بمێنێتەوە
بۆیە چوونەوە بۆ ئاسمان
من دڵنیام هەردێنەوە
بەخۆتان و چەندانی وەک خۆتانەوە
دڵنیام ئەو زەمەنە دێت زەمین پێویستی پێتانە و ئێوە دەبێت هەر بێنەوە
ئەی لە وڵاتی دڵمدا خاوەنشکۆ
هێمن ڕەئووف

بریا یەکەم چرکەی ئەم ڕۆژە نوێیە بوومایە
تا هەر هیچ نەبێت ساڵی جارێک
ئامێزم واڵا، دڵم کراوە، چاوم مەست، باڵام نوقوم لە سەما
بۆ بەختەوەرترین سات
کە دەتوانم یەکەم بم لە گەشتن بە تۆ
کە ئەم ساتە دێت و من ئەو نیم
سەدان باوەش، هەزاران گوڵ، ملیۆنان ماچ
دەکەمە ناو نامەیەک و دەیدەم بەیەکەم چرکەی ئەو
هەتا بیگەیەنێت بە تۆ،
ئەوەی لەسەر باڵی ئەم نامەیە نوسراوە
ئەم دێڕەیە:
هەموو ساڵێکت بە خۆشی.. لەدایکبوونت پیرۆز بێت.. ئەی لە وڵاتی دڵمدا خاوەنشکۆ.
