لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
شاعیران
ده‌رباره‌ی شیعر پێگه‌ی به‌سوود ناوه‌ندی چاک CHAK
هاوڵاتی
ئاوێنه
ده‌نگه‌کان
سبه‌ی
کلاوڕۆژنە
بۆپێشەوە
ئه‌مڕۆ
هه‌له‌بجه
ده‌زگای هه‌واڵ
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان بۆ هه‌واڵ
په‌یامنێر
کوردستان نیوز
ئاوێزه فیلم. swiss .
هه‌ڵوێست
گه‌نجان
نه‌وزاد شێردڵ
ڕێنه‌سانس
رادیۆی نه‌وا
چرا TV
ئارام شاد
سیروان نێت swiss
جه‌بار شێخانی
مه‌سعود که‌رکوکی swiss
بروسکه
زه‌نگێ بۆ هۆشیاری
تابلۆکانی ئەیوب
قوبادی
پوک.میدیا
لێزان. نێت
خه‌بات
په‌رتوک
که‌یوان گوڵی سور
هه‌وراماننۆ
ئەڤرۆ
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
کوردستانان
کۆمپیوته‌ر هێڵپ ڕووم
چراکان
ئاژانسی هەواڵ
سه‌ردانه‌کان
له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا به مۆم نوسیمان هه‌ڵه‌بجه و به هه‌ڵه‌بجه ده‌نگمان کرد به‌ده‌نگێ (له سویسرا)
له‌یادی کاره‌ساتی کیمیا بارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا
کۆمیته‌ی سویسرا ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال وجینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک)
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ \ ٣ \ ٢٠٠٧ له مه‌راسیمێکی ماته‌مینی و شکۆداردا ئه‌و یاده‌مان پیرۆز ڕاگرت . سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که به خوله‌کێک بۆ گیانی قوربانییانی کاره‌ساته‌که و گشت شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، توانیمان له‌یادی ئه‌م کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌دا نوێنه‌ری زۆرێک له پارت و ڕێخراوه‌کانی کوردستان کۆبکه‌ینه‌وه و هه‌ریه‌که‌یان به ووتارێک وه‌فایان بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان نوێ کرده‌وه . هه‌روه‌ها ناوی پڕ له‌برینی هه‌ڵه‌بجه به‌مۆم ڕازێنرایه‌وه و کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی دۆکۆمێنتی و دروشمی جۆراو جۆر خرانه ڕوو ، که جێگای سه‌رنجی خه‌ڵکانی مرۆڤ دۆستی نه‌ته‌وه جۆراو جۆره‌کان بوون ، دواتر که‌مپینی ناوه‌ندی (چاک) دژ به هێرشی سه‌ربازی تورکیا بۆ باشوری کوردستان وه‌ک چالاکییه‌کی جودا توانیی ژماره‌یه‌ک ئیمزا و ده‌نگی ناره‌زایی کۆ بکاته‌وه . جێگای سه‌رنجه سه‌رۆکی دائیره‌ی مافی مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده‌بوو .

ناوه‌نده‌که‌مان له په‌یامی خۆیدا ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه که ته‌واوی مرۆڤایه‌تی قه‌رزاری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و قوربانییانی ئه‌و کاره‌ساته دژبه‌مرۆڤه‌ن ، به تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری کوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق که له‌دوای ١٩ ساڵ له کیمیابارانی ئه‌و شاره ته‌نها ڕۆشناییه‌ک نابینرێ له ڕووی ئاوه‌دانکردنه‌وه و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکار و پاشماوه‌ی شه‌هیدان . هه‌ر له په‌یامه‌که‌ماندا هاتبوو که پێویسته ده‌وڵه‌تی عێراق به فه‌رمیی داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بکات و دان به جینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورددا بنێت ، وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ڕێز له پاشماوه‌ی قوربانییانی ئه‌وشاره بگرن. وه جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد به فه‌رمی له‌جیهاندا بناسێنرێت و ڕۆژی ١٦ \ ٣ بکرێته ڕۆژێک دژ به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ له جیهاندا .
نوێنه‌ری ئه‌و پارت‌و ڕێکخراوانه‌ی به‌شدارییان کردین ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوو .
حیزبی شیوعی کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان _ ئێران
په‌یامی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه(چاک) به‌زمانی ئه‌ڵمانی
حیزبی دیموکراتی کوردستان _ ئێران
پارتی کرێکارانی کوردستان (پ‌ک‌ک)
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
ووته‌ی به‌ڕێز ( شێخ عومه‌ر به‌رزنجی ، سه‌رۆکی دائیره‌ی مافی مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یی عێراق )
سازمانی کۆمۆنیستی ئێران
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان
ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین مه‌راسیمه‌که ماوه‌ی ٣ کاتژمێری خایاند و به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی به به‌رنامانمان هات .
ناوه‌ندی ( چاک ) کۆمیته‌ی سویسرا
