لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
شاعیران
ده‌رباره‌ی شیعر پێگه‌ی به‌سوود ناوه‌ندی چاک CHAK
هاوڵاتی
ئاوێنه
ده‌نگه‌کان
سبه‌ی
کلاوڕۆژنە
بۆپێشەوە
ئه‌مڕۆ
هه‌له‌بجه
ده‌زگای هه‌واڵ
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان بۆ هه‌واڵ
په‌یامنێر
کوردستان نیوز
ئاوێزه فیلم. swiss .
هه‌ڵوێست
گه‌نجان
نه‌وزاد شێردڵ
ڕێنه‌سانس
رادیۆی نه‌وا
چرا TV
ئارام شاد
سیروان نێت swiss
جه‌بار شێخانی
مه‌سعود که‌رکوکی swiss
بروسکه
زه‌نگێ بۆ هۆشیاری
تابلۆکانی ئەیوب
قوبادی
پوک.میدیا
لێزان. نێت
خه‌بات
په‌رتوک
که‌یوان گوڵی سور
هه‌وراماننۆ
ئەڤرۆ
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
کوردستانان
کۆمپیوته‌ر هێڵپ ڕووم
چراکان
ئاژانسی هەواڵ
سه‌ردانه‌کان
نوێ
وه‌ڵامێک به هه‌ڵاڵه‌ی گوڵه نێرگزێ نوسراو له په‌پوله‌وه بۆ چرا
هێمن ڕه‌ئوف ... سویسرا
ئه‌ی چرا پڕ له ڕووناکی و
له بێده‌نگی و له شێنه‌یی و خه‌مگینه‌که‌م
ئه‌ی دوولبه‌ره پڕ له هه‌ست و
ئازیزه نازه‌نینه‌که‌م
من بۆ کوێ بێم ؟
که ده‌زانم تۆ دیاریی دۆزه‌خی بۆ من
که ده‌بینم ڕووناکی ده‌ده‌ی به ژیان
سوتان ده‌که‌ی به دیاری یه‌که‌م دیداری خۆت له‌گه‌ڵ من !!!!
ئاخر چۆن بێم ؟
که ده‌بێ به‌سه‌ر ته‌نوری
ژیانێکا ئاسمان ببڕم
تۆزی باڵم ده‌وه‌رێنێ و ناگه‌م به‌تۆ
یان که گه‌یشتم
باڵه‌کانم ده‌بنه خۆراکی گڕی پڕ له‌گه‌رمیت !!!!!
من ده‌زانم له ئامێزتا
باخچه‌یه‌کی تێدا نییه
تا بتوانم
له‌م سه‌ره‌تای پایزه‌وه هاتا به‌هارێکی دادێ
ئۆقره بگرم !!
نا گیانه‌که‌م
نه‌که‌ی هه‌رگیز له‌م گه‌رمییه په‌شیمان بیت
نه‌که‌ی بۆ خۆشه‌ویستییه‌ک
تا هه‌تایه بێکه‌س و هه‌ناسه سارد و لانه‌واز بیت
من ده‌زانم ئه‌گه‌ر گڕی توڕه‌ت له‌سینگت ده‌ربێنی
ئامێزت وه‌ک بیابانێ ووشکو بێ ئاو
نه گوڵێکت تێدا ده‌ژی
نه عاشقێ له‌به‌ر تاریکی ڕووخسارتا
به کوڵ ده‌گری
نه‌منیش به‌م ناسکییه‌وه به‌بێ گوڵ و به‌بێ سۆز و
به بێ ئاوه‌دانی ده‌ژیم
ئاااااااای چرا که‌م
من ده‌مزانی
عه‌شقی ئێمه
له دووره‌وه و بێ تێکه‌ڵبوون و ڕامووسان واتای هه‌یه !!!
بۆیه ئه‌وا زه‌مه‌نێکه
نه من دێم و نه‌تۆیشم بۆ ئامێزی خۆم بانگ کردوه
ده بڕۆ به‌و ناسکییه‌وه
له به‌رده‌می مناڵێکی کوردستاندا
به‌و گه‌رموو گوڕیه‌ی جاران
دانه دانه پیته‌کانی نیشان بده
من ده‌زانم تۆ ناته‌وێ
فریوی په‌پوله‌یک به‌یت
ئه‌وه سروشته واده‌کات
نایه‌کسانی ناو ده‌روونی
پێشانی ئه‌م جیهانه بات
ده بڵێم چی
که من و تۆ ی بێگوناهو بێ‌ناونیشان
بوینه‌ته قوربانی ده‌ستی ئه‌م کاره‌ساته نه‌گریسه
تا هه‌تایه ده‌بێ ته‌نها
له دوره‌وه نامه‌ی بێ بۆن و بێ زمان له یه‌ک بگرین
هه‌تا ژیان به‌یه‌کجاری
به‌ده‌ستی خودی زۆرداری
ده‌رمان خواردی مه‌رگ ده‌کرێ
له دووره‌وه بۆیه‌ک بگرین
من نامه‌وێ له‌مه زیاتر
نه تۆ بۆمن
نه من بۆ تۆ
به بێ هیوا و بێ ئومێدێ بۆیه‌ک بژین
ئه‌وا دێم و ده‌بمه قوربانی ده‌ستی ئه‌م ژیانه ناله‌باره
با ئه‌م ڕیتمه شاعیرانه‌یه تێک نه‌ده‌ین
من هه‌ر په‌پوله و تۆ چرا
له ئامێزی پڕ له گڕ و ڕوناکتدا
ڕۆحیانه‌تم جێده‌هێڵم
بابسوتێم و هه‌ناوت قرچه قرچی لێهه‌ڵبسێ
باببینه چیرۆکێکی ڕۆژێکی نوێ‌و
مناڵێکی زمانشیرین
بۆ هاوڕێیه‌کی بزێوی
ناوکوڵانه شه‌رمنه‌کانی شاره‌که‌ی مناڵیمانی وه‌گێڕێ
دەست خۆش و سەرکەوتووبیت .
سروە کەمال ----- سلێمانی