لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
شاعیران
ده‌رباره‌ی شیعر پێگه‌ی به‌سوود ناوه‌ندی چاک CHAK
هاوڵاتی
ئاوێنه
ده‌نگه‌کان
سبه‌ی
کلاوڕۆژنە
بۆپێشەوە
ئه‌مڕۆ
هه‌له‌بجه
ده‌زگای هه‌واڵ
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان بۆ هه‌واڵ
په‌یامنێر
کوردستان نیوز
ئاوێزه فیلم. swiss .
هه‌ڵوێست
گه‌نجان
نه‌وزاد شێردڵ
ڕێنه‌سانس
رادیۆی نه‌وا
چرا TV
ئارام شاد
سیروان نێت swiss
جه‌بار شێخانی
مه‌سعود که‌رکوکی swiss
بروسکه
زه‌نگێ بۆ هۆشیاری
تابلۆکانی ئەیوب
قوبادی
پوک.میدیا
لێزان. نێت
خه‌بات
په‌رتوک
که‌یوان گوڵی سور
هه‌وراماننۆ
ئەڤرۆ
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
کوردستانان
کۆمپیوته‌ر هێڵپ ڕووم
چراکان
ئاژانسی هەواڵ
سه‌ردانه‌کان
دوعایه‌ک بۆ ئه‌و سته‌مه‌ی له (دوعا)یه‌کی پاک کرا
هێمن ڕه‌ئووف
خودایه
به‌رد بڕه‌نجێنه
با به‌هه‌شت به‌ردی لێنه‌بێ !!
نه‌وه‌ک دیسان
یاسایه‌ک بۆ به‌ردبارانکردنی عه‌شق
بخوڵقێنی !!!!
با جه‌هه‌ننه‌م سه‌ری شۆرکا و
پردی سیرات ڕێگایه‌ک بێت له په‌ڕه‌ی گوڵ
کاتێ دوعا
بۆ ئه‌و دنیا
به‌سه‌ریاندا گوزه‌ر ده‌کا
با به‌هه‌شت خۆی ئاماده‌کا و
له پیته ڕه‌نگینه‌کانی خۆشه‌ویستی
ئاڵ‌و واڵا خۆی بپۆشێ
کاتێ فریشته‌یه‌ک له عه‌شق
ماڵی ئه‌به‌دی خۆی له‌وێ
که‌ڵه‌ک ده‌کا
با فریشته‌کان
پێڕێ بن
له کاکه مه‌م و خاتو زین
له فه‌رهادو خاتو شیرین
لاس و خه‌زال
دێوانه‌و شه‌م
یه‌ک به‌یه‌کی پاڵوانه بێ وێنه‌کانی دڵداری
سه‌ده‌کانی زه‌مانی زوو
پێشوازی له‌م خانمه‌که‌ن
کاتێ باڵای پڕ له نوری ده‌م به دوعای
خۆی به‌خاکی
جاویدانی عه‌شقا ده‌کا
ئه‌ی خودایه
وا خۆشه‌ویستی ده‌فه‌وتێ و
شه‌ڕ له جێیا سه‌ر ده‌ردێنێ
ئیتر بۆچی
خۆڵ‌و به‌ردی به‌رده‌گای (عه‌رشی عه‌زیم)ت
به‌سه‌ر سه‌ری ئه‌و گه‌له‌دا نابارێنی
وا پیاو ده‌بێته دڕنده و
کیژۆڵه‌یه‌ک نێچیرێکی نه‌رمو نیان
ده‌سا بۆچی چه‌ند ئایه‌تێ
به‌زمانی ئه‌و میلله‌ته نه‌فامه دانابه‌زێنی
وا هه‌ر عه‌شقه‌و سه‌ر ده بڕرێ
حه‌قیقه‌ته و له‌چاڵ ئه‌نرێ
لێ له‌به‌ر چی
پێغه‌مبه‌رێ
بۆ ئه‌م خه‌ڵکه بێ ویژدانه
ناخوڵقێنی
ئه‌ی خودایه
با به‌هه‌شت به‌ردی تیا نه‌بێ !!!!
نه‌وه‌ک دوعای مێشک پژاو
له یادی شه‌هید بوونی دا
به‌ردێ هه‌ستی بڕوشێنێ و
ئاسه‌واری ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه مه‌ستی کات
ئیتر هه‌رگیز بۆ ئه‌به‌دی
پێکه‌نین و که‌یف و شادی
له ژیانیدا نه‌مێنێ .