لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
شاعیران
ده‌رباره‌ی شیعر پێگه‌ی به‌سوود ناوه‌ندی چاک CHAK
هاوڵاتی
ئاوێنه
ده‌نگه‌کان
سبه‌ی
کلاوڕۆژنە
بۆپێشەوە
ئه‌مڕۆ
هه‌له‌بجه
ده‌زگای هه‌واڵ
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان بۆ هه‌واڵ
په‌یامنێر
کوردستان نیوز
ئاوێزه فیلم. swiss .
هه‌ڵوێست
گه‌نجان
نه‌وزاد شێردڵ
ڕێنه‌سانس
رادیۆی نه‌وا
چرا TV
ئارام شاد
سیروان نێت swiss
جه‌بار شێخانی
مه‌سعود که‌رکوکی swiss
بروسکه
زه‌نگێ بۆ هۆشیاری
تابلۆکانی ئەیوب
قوبادی
پوک.میدیا
لێزان. نێت
خه‌بات
په‌رتوک
که‌یوان گوڵی سور
هه‌وراماننۆ
ئەڤرۆ
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
کوردستانان
کۆمپیوته‌ر هێڵپ ڕووم
چراکان
ئاژانسی هەواڵ
سه‌ردانه‌کان
نمایشی به‌ردبارانکردنی عه‌شق له ڕۆژی قیامه‌تدا
بۆده‌بێ ژن نێچیرێکی ده‌سته‌مۆ بێ و پیاویش ڕاوچییه‌کی جه‌للاد
بۆده‌بێ پیاو داربڕێکی ناحاڵی بێت له‌باخێکی گوڵه ژن‌دا
هێمن ڕه‌ئووف
له دوای مه‌رگه‌ساتی عه‌شق و
به‌ردبارانکردنی ئه‌ڤین
له دوای تێکدانی هێلانه و
شکستی باڵی باڵنده‌ی عه‌شق و ئه‌وین !
له وای کۆستکه‌وتنی هه‌سته ساواکانم
دوای چه‌مینه‌وه‌ی پێنوسم
له‌دوای گریانی به کوڵی په‌نجه‌کانم
دوای سه‌رنانه‌وه‌ی ئومێده مه‌سته‌کانم !!!
دوای بێزار بوون
له هه‌یبه‌ت و له پیاوه‌تیم
دوای نه‌فره‌تم له هێز و له ئازایه‌تیم !!!!
چه‌ند شه‌وێ بۆ پاڕانه‌وه
بێ‌وچان و بێ پشوویه‌ك
بۆ لوتکه‌ی شیعرێێکی بێزار
بۆ تووله ڕێی
ناوجه‌نگه‌ڵانی ووشه‌ی تاڵ
ڕێگام ده‌بڕی .
هه‌نگاو هه‌نگاو ....
بێ پشویه‌ک ،
ماندوو ماندوو ....
بێ پشویه‌ک ،
هه‌ناسه‌م توند ....
بێ پشویه‌ک .
چاوم سور و جه‌سته‌م شه‌ته‌ک ..... ..
دڵم ماندوو ،
به‌بێ پشوو
هه‌ڵپه‌م ده‌کرد خه‌وم ده‌کوشت !!!
تا بتوانم حیکایه‌تێ
له قیامه‌ت بهێنمه‌وه .
ئه‌وه‌ی بینیم !!!!!!!!!!!!
هۆسه‌یه‌ک بوو ،
تابلۆیه‌ک له قیامه‌ت نمایشی ساتی ئه‌م ناهه‌قییه‌ی ده‌کرد !
ئه‌وه‌ی بینیم !!!!!!!!!!!!!!
کڵێشه‌یه‌ک بۆ شێت بوونی ئه‌م گه‌ردوونه
سه‌مایه‌کی تێکشکاو و
یارییه‌کی ترسناکی
پێشکه‌ش ئه‌کرد !!
له‌و تێکڕژان و که‌س به‌که‌سه‌ی ده‌شتی قیامه‌تدا ...
هه‌ر گڕبوو
له دۆزه‌خ هه‌ڵده‌هاتو
بۆ زه‌ریاکان هوروژمی بۆ خامۆش بوون ده‌برد ! ! !
هه‌ر ئه‌ستێره بوو ،
ئاواره‌ی گه‌ردوونێکی تر ده‌بوو !!!!!!
هه‌ور ه‌کان
په‌ڵه په‌ڵه له‌به‌رده‌م هه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌کدا
ده‌بوونه چقڵی چاو و دڕکی به‌ر پێ ،
ده‌یان پرسی !
له کوێی تر گه‌ردوونێ هه‌یه؟
ئه‌ی له‌وێ ئاسمانی لێیه ؟؟
ئه‌ی زه‌وی و خۆر ؟؟؟
ئه‌ی ڕووبار و ئه‌ی دره‌خت و ئه‌ی بیابان و شاخ‌و ده‌شت ؟؟؟؟
له کوێی تر گه‌ردوونێ هه‌یه ؟
ده بمانبه‌ن !
نامانه‌وێ لێره ببینه بارانی
یان ئاره‌قی ناوچه‌وانی
زه‌وییه‌کی بێ ئابڕوو !!!!!!!!!!!! .
مانگ
له که‌ناری بیابانێکدا
هێدی هێدی له شه‌رمانا ده‌توایه‌وه‌و ده‌بووه خۆڵ و ئاگری داخ .
خۆر
له‌و خه‌ڵکه‌ی ئه‌وێ وورده وورده نزیک نزیک ده‌بووه‌وه و
قرچه قرچی پێستی ئه‌وان بۆچه‌کێکی قێزه‌ونی جێده‌هێڵا !!
جه‌هه‌ننه‌م
په‌یتا په‌یتا ده‌روازه‌کانی خه‌فه ده‌بوون و سه‌ری خۆی ده‌نایه‌وه
له‌تاو ئه‌و سارد بوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ناو و
ئه‌و به‌قه‌قنه‌س بوونه‌ی گڕ دا !
به‌هه‌شتی ڕازاوه
که‌وتبووه به‌ر ڕه‌حمه‌تی بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز
نه‌پێغه‌مبه‌ران و نه ئه‌ولیا و
نه پیاو چاکان و نه شه‌هیدان
که‌س بێبه‌ش نه‌ده‌بوو له‌و زیانه پڕ له له‌رزه‌یه و
هه‌موو ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌یان ده‌خوێنده‌وه .
ئه‌مه‌بوو ساتی نمایش‌کردنی سته‌م ،
له ڕۆژی يوم ألحساب دا .
سته‌می به‌ردباران کردنی
عه‌شقی دوعا و ،
ڕووت کردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی دوعا و ،
له خوێنی خۆ‌یا گه‌وزانی پرچی دوعا .
ئه‌ی خودایه
بۆچی له پێش گه‌یشتنیا
بۆ ناو چنگی گه‌له گورگ و مرۆڤه که‌ڵبه تیژه‌کان
وه‌کو مه‌سیح هه‌ڵتنه‌کێشا بۆ ئاسمان ؟؟؟؟؟
خۆ هه‌ر نه‌بێ
شه‌پۆلی ئه‌و بلۆکانه‌ی نه‌ده‌بینی
کاتێ که‌لله‌ی دووکه‌رت کرد‌و خوێنی ڕژان !!!!!!!!!!!!!!
ئه‌ی خودایه
مه‌سیح و دوعا کێهانیان بێکه‌س تر بوون
له ساته‌کانی سته‌مدا ؟؟؟
دوعا و مه‌سیح کامیان ده‌سه‌وسانتر بوون
له‌و کاتی به‌ردبارینه‌دا ؟؟؟؟؟
په‌روه‌ردگار
بۆ ده‌بێ ژن نێچیرێکی ده‌سته‌مۆ بێ و پیاویش ڕاوچییه‌کی جه‌للاد ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بۆ ده‌بێ پیاو دار بڕێکی ناحاڵی بێت له باخێکی گوڵه ژن‌دا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟