په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
بیۆگرافی
ووتار.. نووسراو
پێگه‌ی به‌سوود ** Chra Nawzad**
C.H.A.K
ئاوێنه
هاوڵاتی
سبه‌ی
لڤین
ده‌نگه‌کان
ئه‌مڕۆ
کلاوڕۆژنە
ڕووداو
چرا .TV
خۆزگه
کۆڕەک TV
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
هاوپشتی
کوردۆپێدیا***
رادیۆی نه‌وا
سڤیل ***
کوردستان نیوز
ستانده‌ر***
کوردین. نێت
داستان
لێزاننێت
په‌یامنێر
چاو‌دێر
په‌رتوک
هیوا قادر
توانا ئه‌مین
ئه‌یوب ڕه‌ئووف
ماڵپه‌ری شاڵاو*
کوردستان ئۆنلاین
نووچه
کوردستانان
شێروانه***
جه‌بار شێخانی
سیروان نێت
ئاوێزه فیلم
سه‌رقه‌ڵا نێت
ئاینده* بۆ پرسی گه‌نج
زانست پەروەرانی کورد
خامه‌ی نوسه‌ران
ئاشقان
جەماوەر نیوز
یەکگرتوو
باشترین کیبۆردی سۆرانی
نوکته.
به‌کره‌جۆ
PUK میدیا
سه‌ردانه‌کان
نوێ
ئیتر به‌سه لێم تێبگه
هێمن ڕه‌ئووف
له‌و ساته‌وه‌ی تۆم خۆشده‌وێ هیچ جوانییه‌ک نه‌یتوانیوه فریوی چاوه‌کانم بات له تۆ جوانتر بۆ بینایی من ده‌رکه‌وێ له‌و کاته‌وه‌ی تۆ له دڵمای که‌سێ نیه به‌قه‌د چرکه‌یه‌کی عومرت خۆشم بوێ له‌وه‌ته‌ی تۆ بووی به به‌شێ له ژیانم هه‌موو شتێ به یادی تۆ ده‌ست پێئه‌که‌م هه‌مووکاتێ به بیری تۆ به‌ڕێ ئه‌که‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌پکێ له ووشه و ووته‌کانم ئه‌گه‌ر بێتوو ناوی شیرین و ڕه‌وانی تۆی تێنه‌که‌م ڕۆژی چه‌ندان هه‌ڵه ده‌که‌م ده تۆیش ئه‌ی ترووسکه‌ی ژینم تۆ ئه‌ی په‌یکه‌ری سه‌نگینی درووست بوو له خوێن و دڵم لێم تێبگه و ئه‌وه‌نده ئازارم مه‌یه ئه‌گه‌ر جار جار شیعرێکی بێزارم نووسی وا مه‌زانه ئه‌وانه‌شم هه‌ر بۆ تۆیه دڵنیابه به‌س خۆشیه‌کانی ژینم ته‌نها شیعری پڕ هه‌نگوینم ڕوو له تۆیه من ژیان ئه‌نووسمه‌وه و له به‌هه‌شتا ناژیم گوڵم بۆیه توێشوی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م ئازارێکی له کۆڵ ناوه هاوسه‌فه‌ری عه‌شقی تۆیه من ناتوانم هه‌نگاوبنێم به‌سه‌ر گێژاوێکی لێڵا ناتوانم بێده‌نگ بم له‌ئاست ژیانێکی پڕ له درۆ بۆیه ئه‌بێ لێم تێبگه‌ی دڵم لانه‌ی هیچ که‌س نییه بێجگه له تۆ من ژیان ئه‌نووسمه‌وه و ژیانیش خه‌م ده خوڵقێنێ خه‌میش له به‌ردرگای دڵما میوانێکی خوێن شیرینه ڕۆژێ مناڵێکی هه‌تیو ڕۆژێ ژنێکی سوتاوه ڕۆژێ عه‌شقێکی خنکاو و عاشقێکی دڵشکاوه ئیتر به‌سه و لێمتێبگه تۆ به‌شێکی له دڵی من بێ‌تۆ سوڕی خوێنی گه‌شم به شێنه‌یی له شوێنی خۆ‌یا وه‌ستاوه ئه‌ی ترووسکایی ئه‌م دڵه پڕ له عه‌شقه‌م
شارەزووری تەخت