په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
بیۆگرافی
ووتار.. نووسراو
پێگه‌ی به‌سوود ** Chra Nawzad**
C.H.A.K
ئاوێنه
هاوڵاتی
سبه‌ی
لڤین
ده‌نگه‌کان
ئه‌مڕۆ
کلاوڕۆژنە
ڕووداو
چرا .TV
خۆزگه
کۆڕەک TV
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
هاوپشتی
کوردۆپێدیا***
رادیۆی نه‌وا
سڤیل ***
کوردستان نیوز
ستانده‌ر***
کوردین. نێت
داستان
لێزاننێت
په‌یامنێر
چاو‌دێر
په‌رتوک
هیوا قادر
توانا ئه‌مین
ئه‌یوب ڕه‌ئووف
ماڵپه‌ری شاڵاو*
کوردستان ئۆنلاین
نووچه
کوردستانان
شێروانه***
جه‌بار شێخانی
سیروان نێت
ئاوێزه فیلم
سه‌رقه‌ڵا نێت
ئاینده* بۆ پرسی گه‌نج
زانست پەروەرانی کورد
خامه‌ی نوسه‌ران
ئاشقان
جەماوەر نیوز
یەکگرتوو
باشترین کیبۆردی سۆرانی
نوکته.
به‌کره‌جۆ
PUK میدیا
سه‌ردانه‌کان
ئاگرێکی له‌ناو دڵما کردۆته‌وه
هێمن ڕه‌ئووف

ئاگرێکی له‌ناو دڵما کردۆته‌وه
گه‌ڵای وه‌ریووی غه‌مگینیم ده‌سوتێنێ،
ئاگر له په‌یکه‌ری ووشکی ئه‌م خه‌مۆکییه‌م به‌رده‌دا.
ئاگرێکی کردۆته‌وه
زه‌وی دڵم هه‌مووی بووه به چراخان.
له ژێر دره‌ختی شیعرێکدا
چه‌ند پیتێکی به جێماو و چه‌ند وشه‌یه‌کی ووشک بوو،
گوڵ و تۆوی چه‌ند شیعرێکی ساڵانی زوو ده‌چنێته‌وه.
له ئاقارێکی ڕه‌نگ زه‌ردی شێوه بیابان لێنیشتوو
که شوێنه‌واری یادگاری و ژووانمان بوو
ناوی خۆی و وێنه‌یه‌کی کێشراوی باڵای خۆی و
جێ پێیه‌کی به‌جێماوی منداڵیی ده‌بینێته‌وه .
ئه‌و ئێواره‌ی بیر دێته‌وه:
به ملوانکه‌ی شیعرێکی سه‌وزی به‌هاری
دیلانێ و په‌ت په‌تێن ده‌کات
من ده‌بینێ
به شه‌رمه‌وه خۆی بۆ باوه‌شم ده‌هێنێ
خۆیی ده‌هێنێ و خۆی ناهێنێ
پێڵوه‌کانی لێک ده‌نێ
سه‌ری ده‌نێ به سنگمه‌وه و
تاسه‌ی ماچێکی شیرینی به لێومدا هه‌ڵده‌واسێ.
ئاگرێکه هیچ جێیه‌کی خاکی دڵم ناسوتێنێ و نایه‌شێنێ
هیچ گوڵێ ناپروکێنێ
هیچ شه‌وێکم ناتۆرێنێ
ئاگرێکه چیلکه و چه‌وێڵی وشکبووی خه‌مه‌کانم ئاگرده‌دا و
پشکۆی حه‌زه‌کانم گه‌ش گه‌ش ده‌کاته‌وه
نامسوتێنێ و هه‌موو سه‌رزه‌مینی دڵم
ڕووناک رووناک ده‌کاته‌وه
ئه‌و ئاگره‌ی بۆ عه‌شقی من و نازی خۆی کردۆته‌وه
نازه‌کانی خۆی کردووه به پلیکانه‌یه‌کی له‌نگ
ووشه‌و پیته‌کانی منی هه‌رهه‌موو به نیانی خۆی
به دره‌ختی شیعرێکمدا هه‌ڵده‌واسێ
ئێره‌ی کردووه به سه‌کۆ و به سکێچی خۆنواندن
چیرۆکێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی هه‌ڵبه‌ستووه پڕه له گوڵ
خۆی عه‌زییه‌کی په‌مه‌یی و پاپوچێکی بچکۆلانه‌ی له پێیایه
پرچی به گوڵه‌به‌یبون و نێرگز و گوڵاڵه سوره
به دوو پرچی مناڵانه له‌ملاولایه‌وه به‌ستووه
هێنده جوانه، له دێڕێ شیعری خۆی ده‌چێ
یاری ده‌کات سه‌ما ده‌کات ناز ده‌بارێ
ئاگر هه‌ر گڕی ده‌سوتێ
نازانم دڵم ده‌سوتێ یا ناسوتێ
هێشتا هه‌ست به ئازار ناکه‌م
گڕی زه‌ردی وورده وورده بۆ ڕه‌نگێکی ئه‌رخه‌وانی هه‌ڵده‌کشێ
چاوم ڕێشکه و پێشکه ده‌کات
ده‌یبینم ده‌بێت به گوڵ و نابێت به گوڵ
گوڵ ڕه‌نگێکی ئه‌رخه‌وانی
گڕ هه‌تا دێ کاڵ و بێڕه‌نگ ده‌چێته‌وه
په‌مه‌یی سپی بێڕه‌نگ و کز و ڕه‌نگ زه‌رد
ده‌بێته‌وه به گوڵ، گوڵێکی په‌مه‌یی
گوڵێکی سور
گوڵی سپیی
ئه‌رخه‌وانی...
دیسان ده‌بێته‌وه به گڕ
ئه‌و ئاگره شێتم ده‌کات
له ناوه‌راستی دڵم دا داگیرساوه
ئه‌و ده‌یه‌وێ ئه‌م زه‌مینه‌ی
ئاوه‌دانه به خاشاکی خه‌م و ئازار، پاک کاته‌وه.
له‌پڕ بارانی گریانێ
خۆله‌میش و تۆزه‌که‌شی ده‌شواته‌وه
ئیتر نه گوڵ نه ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی گڕ
نه ڕووناکی
نه منداڵی
نه پێکه‌نین
نه یادگاری
نه بینینی کۆڵانه‌کانی ئه‌م دڵه‌م
نه من... ئیتر... ده‌ڵێمه‌وه :
ئاگرێکی له‌ناو دڵما کردۆته‌وه...
May 2009