پهیوهندی
ئهرشیف
بیۆگرافی
ووتار.. نووسراو
پێگهی بهسوود ** Chra Nawzad**
C.H.A.K
ئاوێنه
هاوڵاتی
سبهی
لڤین
دهنگهکان
ئهمڕۆ
کلاوڕۆژنە
ڕووداو
چرا .TV
خۆزگه
کۆڕەک TV
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
هاوپشتی
کوردۆپێدیا***
رادیۆی نهوا
سڤیل ***
کوردستان نیوز
ستاندهر***
کوردین. نێت
داستان
لێزاننێت
پهیامنێر
چاودێر
پهرتوک
هیوا قادر
توانا ئهمین
ئهیوب ڕهئووف
ماڵپهری شاڵاو*
کوردستان ئۆنلاین
نووچه
کوردستانان
شێروانه***
جهبار شێخانی
سیروان نێت
ئاوێزه فیلم
سهرقهڵا نێت
ئاینده* بۆ پرسی گهنج
زانست پەروەرانی کورد
خامهی نوسهران
ئاشقان
جەماوەر نیوز
یەکگرتوو
باشترین کیبۆردی سۆرانی
نوکته.
بهکرهجۆ
PUK میدیا
سهردانهکان
دەبێت مۆم بم مۆم .. دەبێت بەفر بم بەفر
هێمن ڕەئووف



دەزانم لە بێتۆییدا ڕۆحم دەبێتەوە بە مۆم!
بەڵام دەبێت نەسوتێم و نەتوێمەوە
دەبێت خۆم بخزێنمە نیو سندوقی نامە نەخوێندراوەکان
ئەونامانەی هەمووشەوێک دەیاننوسم
هەموو ڕۆژێك لە هزرمدا دەیانچێنم
هەموو ساتێ مەیانی ووشەکان دەگەڕێم
هەموو چرکەیەك پیتەکان ئەمدیودیو دەکەم.. بۆیان.
چوونکە دەزانم ژوورەکەت پێویستی بەم ترووسکە بێڕەنگەیە
دەزانم چاوەڕێم دەکات
دەزانم من دێم و دەبێت لەوێ بتوێمەوە
دەزانم خوێندنەوەی نامەکان
ترووسکایی مۆمەکەیان دەوێت
چوونە بەردەم ئاوێنەکان ڕەنگی مۆمەکەیان دەوێت
بە نێو کووچە تاریکەکاندا گەڕان، هاودەمی مۆمەکەیان دەوێت
دەزانم دێم .. دەبێت مۆم بم مۆم
دەزانم ئەم زستانە لە بێتۆییدا لەگەڵ یەکەم بەفردا دەبمە بەفر!
بەڵام دەبێت نەتوێمەوە
دەبێت نەهێڵم ڕەش ببمەوە
دەبێت خۆم لە دڵی چاڵەبەفرێ بئاخنم
تا دێت، ئەو زەمەنەی من دێم
چوونکە دەزانم
دۆزەخی ئەم دوورییە
سوتووی ئەم تەنهاییە
گەرووی ووشکی ئەم تینوێتییە
بەفری دەوێت بەفر
دەزانم دێم .. دەبێت بەفر بم بەفر
نازانم بێتۆیی لە کوێ لەنگەرم پێدەگرێت
ڕەنگە لە خەیاڵدا کەنارگیر بم
یان بڕژێمە خەمەوە
یان لە تاراوگەی وێنەکانتا نامۆ ببمەوە
یان دیسان بۆ ئامێزی قەسیدەکانی چراو پەپولە
نازانم !!
لەوانەیە هەر بێتۆ نەبم
گەر کرا، خۆم دەخزێنمە دڵتەوە
خۆ ئەوێ هەر ماڵی ڕۆحمە
ئەوە ڕۆحم ! ئەی خۆم؟
نازانم !!
نازانم چی دەکەم لە بێتۆییدا
دەترسم!!!
نا.. ناترسم
دەزانم ناچار ناچار
لە بێتۆییدا ئەم ڕەشماڵە هەڵدەدەم
دەبێ نەهێڵم
مۆم و بەفر بتوێنەوە
دەزانم بێتۆیی تەواو دەبێت
دەبێت مۆم بم مۆم ..
دەبێت بەفر بم بەفر ..