لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
شاعیران
ده‌رباره‌ی شیعر پێگه‌ی به‌سوود ناوه‌ندی چاک CHAK
هاوڵاتی
ئاوێنه
ده‌نگه‌کان
سبه‌ی
کلاوڕۆژنە
بۆپێشەوە
ئه‌مڕۆ
هه‌له‌بجه
ده‌زگای هه‌واڵ
کوردستان ئۆنلاین
کوردستان بۆ هه‌واڵ
په‌یامنێر
کوردستان نیوز
ئاوێزه فیلم. swiss .
هه‌ڵوێست
گه‌نجان
نه‌وزاد شێردڵ
ڕێنه‌سانس
رادیۆی نه‌وا
چرا TV
ئارام شاد
سیروان نێت swiss
جه‌بار شێخانی
مه‌سعود که‌رکوکی swiss
بروسکه
زه‌نگێ بۆ هۆشیاری
تابلۆکانی ئەیوب
قوبادی
پوک.میدیا
لێزان. نێت
خه‌بات
په‌رتوک
که‌یوان گوڵی سور
هه‌وراماننۆ
ئەڤرۆ
کوردستانپۆست
کوردستاننێت
کوردستانان
کۆمپیوته‌ر هێڵپ ڕووم
چراکان
ئاژانسی هەواڵ
سه‌ردانه‌کان
نوێ
چرۆڕێزان*
هێمن ڕه‌ئووف
ئێواره‌یه و
له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی
خه‌مه پڕ لهحهسرهتهکانی
هه‌ڵوه‌رینی گوڵه نهپشکوتووهکان ده‌هاتمه‌وه !
بینیم ئه‌و هه‌وره‌ی هه‌موو ئه‌و هاوینه‌ی ساڵی پێشوو
له‌سه‌ر سه‌رم سایه و سێبه‌رم بوو
له‌م به‌ره به‌هاره‌دا و
له چرۆستانی دره‌ختی ته‌مه‌نمدا
بوو به بارانێکی پڕ له دڵۆپه‌ی ڕق و
به ئه‌ستوری
خوڕه‌م .. خوڕه‌م
به‌سه‌ر شان‌و ملما باری .
من پرسه‌م بۆ گوڵه ساواکانی نیشتیمانی ئه‌و دانابوو
گڵکۆی چڵه نێرگزه‌کانی ئه‌وم دانه به‌دانه به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه
که‌چی ئه‌و
له‌گه‌ڵ قوڕو لیته‌ی خاک‌دا تێکه‌ڵی کردم و
بهڵافاوێکی سور
هه‌موو چڵه نێرگزه‌کانی ژاکاند
من له چنینه‌وه‌ی سۆزی
پڕ له نامۆیی و ته‌نهایی
هاوڕێانی به ئه‌مه‌کی هه‌ردووکمان ده‌گه‌ڕامه‌وه
ماندوو ماندوو
چاوم کز کز
له ته‌وێڵی پڕ له نووری ئه‌و بڕوانم .. ویستم
که‌چی ئه‌و
پێکه‌نینی شه‌هید کردبوو
نووره‌کانی هه‌راسان کردبوو هه‌تا به جێیان هێشتبوو
مۆنبوون و تووڕه‌بوون و .... .
نازانم چۆن بۆتان بگێڕمه‌وه .. هه‌موو بێزارییه‌کانی له جهوههریا چاندبوو
من وام زانی به‌ڵێنه‌کانی منی به سنهوهبهرێک له هزریا چاندبوو
که‌چی ده‌بینم به گوڵه لاولاوێک لێم ده‌ڕوانێ
من له چنینه‌وه‌ی ئه‌و هێلانهیهدههاتمهوه
که بێچوه بێدایکهکانی لێکه‌وتبووه سه‌ر زه‌وی دڕنده‌کان
من پاراستنی بێنهوایانم به ئه‌رکی هه‌ردووکمان ده‌زانی
بۆیه له‌باتی ئه‌و
ماندووبوون وزامداربوون و دره‌نگکه‌وتن و بگره مردنیش
چ نه‌بوو له‌لام
من ئه‌وه‌نده له ئه‌و دا خۆم به‌جێهێشتبوو
به‌یه‌قینه‌وه بۆ برسێتی ملم ده‌نا
به‌بێگومان بۆ زیندانه بێ ڕووناکی و بێ هه‌واکان
بۆ گۆڕستانی ژین فڕێن
ڕێگا ته‌نگ و تاریکه‌کانم ده‌بڕی
ده‌مگووت :
جه‌سته‌یه‌ک له هێمنی
له‌م سه‌رزه‌مینی مردنه‌دا
بێباکه ئه‌گه‌ر ڕۆحیانه‌تی له هه‌وایه‌کی پڕ له سکونی دا بێت
که‌چی ده‌بینم بۆ پێشوازیم
نه‌هه‌نگێکه
له‌م زه‌ریای خودایه‌دا **
ده‌می له‌من کردۆته‌وه‌و بۆ گهستنم هه‌ڵپه ده‌کات
ئای ...... ماندوویه‌تی
ئه‌وا ئه‌ژنۆکانم گوێڕایه‌ڵیی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و
به‌بێ وویستی نه‌فسی نه‌فه‌س کورتم
بۆ زه‌وی ده‌گه‌ڕێن و
به‌بێ ترس له ئازاری ئه‌م زه‌ویه ڕه‌قه
ئه‌م تهپوتزه ماچ ده‌که‌ن و
بهچۆکدادێم .
من هه‌ر ده‌مه‌وێ ماندوویه‌تی ڕاو بنێم و
پشوی درێژی ئه‌و بقۆزمه‌وه
که‌چی ده‌بینم زه‌مه‌نێکه من بوونه‌وه‌ره‌که‌ی ژیانی ئه‌و نیم و
عه‌یامێکه فڕێدراومهته سه‌ر سهلوێنکی به‌دبه‌ختی .
ئای ...... به‌دبه‌ختی
ئه‌مه منم
گوڵم چاند و دڕکم دووریه‌وه
ئه‌مه منم
ئه‌و مامۆستا فاشیله‌ی
گشت ته‌مه‌نم
به‌بێ قوتابییه‌ک به‌ڕێکرد
خوێندکارێک نه‌بوو
شانازیی به مه‌عریفه‌ی منه‌وه بکات
ئه‌مه منم
ئه‌و وه‌ستایه‌ی هیچ دهستڕهنگینییهکم نه‌بوو
هیچ کرێکارێکم فێری به‌رز کردنه‌وه‌ی چه‌کوش و
دانانی ڕستێک دیوار نه‌کرد
ئه‌مه منم
ده‌ستکرده‌کانم نه‌فره‌تم بۆ کۆده‌که‌نه‌وه
وا ئه‌مجاره ڕوو ده‌که‌مه خۆت و
ده‌رگای ووشهنهێنیهکانی ناخم ده‌که‌مه‌وه و
ده‌ڵێم :
من دڵم به‌وه خۆش بوو
که تۆم له ئاسمانه‌وه هێناوه‌ته سه‌ر زه‌وی و
چیتر هه‌وره‌کانت خۆشناوێ
ئاسوده بووم
که چیتر له‌گه‌ڵ هه‌وره‌گرمه‌کان پێناکه‌نی
شادومان بووم
که بروسکه‌ی هه‌وره‌کانت زویر کردووه و
چیتر په‌نجه‌ره‌یان بۆ ناکه‌یته‌وه
وامده‌زانی فێرمکردی
که باران ، مناڵان و بێچوهباڵنده پڕلهفڕینهکان و
په‌پوله باڵ نهخشینهکان ده‌سوتێنێ
من وامزانی توانیومه
گڕی سوری ناو دڵۆپی بارانه‌کانت نیشانده‌م
که‌چی تازه
له‌م پێشوازییهمدا و
له‌م نهوبههارهدا
چرۆی هیواکانم
به دڵۆپه گڕاوییهکانی هه‌وره بێبه‌زه‌ییه‌کان ده‌سوتێنی
منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم
هاوار بکه‌م
چرۆڕێزانه .... چرۆڕێزانه ... . .... . !!!!!!!
تازه هه‌وڵ مه‌ده لێم تێبگه‌ی ناسکیی و ئه‌وین چییه
چونکه من نهزانێکم
ووشه‌یه‌ک چییه له هزرما سه‌وز نه‌بووه
بۆ هزری تۆ .
______________________________
* چرۆڕێزان : هه‌ڵوه‌رینی چرۆکان
** زه‌ریای خودا : ئاسمان
azizm slaw
zanaumer@yahoo.com